وێب داڕشتن و هه‌نگاو

هه‌نگاو وێب سایتێك بو فێربونی گرافیك دیزاین و پرۆگرام نووسی و داڕشتنی وێب هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو.

سه‌ره‌تا با بزانین وێب داڕشتن چیه‌ ؟  هه‌روه‌ها وێب داڕێژه‌ر چیه‌ یاخود كێیه‌؟

وێب داڕشتن ته‌نها بریتی نیه‌ له‌ دروست كردنی وێب سایتێك، ئه‌مرۆ زۆر كه‌س ده‌توانن به‌ بێ توانایێكی ئه‌وتو و بێ زانینی زمانی html و CSS….هتد،نه‌ ته‌نها په‌ڕه‌گه‌یێكی جوان به‌لكو وێب سایتێكی بزۆك (dynamic) دروست بكه‌ن.
به‌ هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ Visual واتا به‌ بێ زانین و نووسینی كۆده‌كان ده‌توانن په‌ڕه‌یه‌ك دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌هوی سكڕیپتی بزۆكی وه‌ك wordpress,joomla,drupal..هتد ده‌توانن وێب سایتێكی ته‌واو بزۆك و ڕێك و پێك دروست بكه‌ن،كه‌ ئه‌مانه‌ی ناومان برد به‌ناو بانگترینن.
یاخود ده‌توانن به‌ ئاسانی مه‌كۆیه‌ك (Forum) دروست بكه‌ن به‌ سكڕیپته‌كانی punbb,vBulletin,fluxbb…هتد.
هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ راژه‌ (Host) و دۆمه‌ین (Domain) ده‌فرۆشن،چه‌ندین سكڕیپت و خزمه‌ت گوزاریان هه‌یه‌ كه‌ به‌هوی چه‌ند كیلكێك (click) له‌ ماوه‌ی چه‌ند خۆله‌كێك دا ده‌توانن وێب سایتێك دروست بكه‌ن.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ وێب داڕشتنه‌؟یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ وێب سایتێك دروست ده‌كات ده‌توانێت به‌خۆی بلێت وێب داڕێژ؟

ئایا ئه‌م كه‌سانه‌ تا چه‌ند ده‌توانن گوڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌ (update) له‌ وێب سایتێك ئه‌نجام بده‌ن ؟وه‌ هه‌روه‌ها تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن وێب سایتێك بپارێزن له‌ هه‌ك (hack) بون؟

كه‌واته‌ نه‌خێر ئه‌مانه‌ وێب دارێژ نین. ناتوانین پێیان بلێین وێب دارێژه‌ر،چونكه‌ وێب داڕشتن چه‌ندین بنه‌مای هه‌یه‌ و توانایه‌كی زۆرباشی پێویسته‌

بنه‌ماكانی وێب داڕشتن:

  • داڕشتن و دروست كردنی په‌ڕه‌كان webpage – زانینی زمانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك HTML و CSS و JavaScript ،توانا و فكره‌ی دیزاین وه‌ك پرۆگرامه‌كانی Photoshop و Fireworkes..هتد
  •  بزۆك كردن و زیادكردنی توانای نوێ بو وێب سایت – ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ زاینینی زمانی پرۆگرامنوسی بزۆك یه‌كێك له‌مانه PHP,ASP,JAVA,RUBY كه‌ ئاسانترینیان زمانی PHP ه‌  هه‌روه‌ها زمانی SQL بو داتابه‌یسی وێب سایت.
  • سێئو Search Engine Optimization –  دروست كردنی سێئو SEO باش بو بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان وه‌ك Google و Bing.
  • پاڕاستنی وێب سایت – پاڕاستن له‌ هه‌ككبون و خڕاپ بونی وێب سایت یاخود پاڕاستن له‌ ڤایرۆس.ئه‌بێت به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ندێك زانیاری هه‌بێت له‌م بواره‌دا.

كه‌واته‌ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی وێب داڕشتن یاخود  وێب داڕێژه‌ر ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن،كه‌ ده‌بێی له‌ هه‌موویان توانایه‌كی باش هه‌بێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانه‌كانی HTML و CSS و Javascript و Adobe Photoshop بزانێت پێی ئه‌لێن وێب دیزاینه‌ر

 

ئه‌كرێت كاره‌كان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌.به‌ تایبه‌تی له‌ كۆمپانیایه‌ گه‌وره‌كان یان ئیشی تیمی هه‌ركه‌سێك ئه‌ركێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ نمونه‌:

  • وێب دیزاینه‌ر UI web designer : ئه‌ركی ئه‌م كه‌سانه‌ ته‌نها دیزاین كردن و گرافیكه‌.
  • گه‌شه‌پێده‌ری وێب Front-end developer: ئه‌ركی وه‌رگێرانی دیزان و گرافیكه‌ بۆ كوده‌كانی HTML و CSS. هه‌روه‌ها UX كورتكراوه‌ی User Experience واته‌ ئه‌زموونی به‌كارهێنه‌ر به‌ كورتی مانی ئه‌وه‌یه‌ وا له‌ په‌ڕه‌ بكات به‌كارهێنه‌ر به‌ئاسانی بگات به‌ ئامانجی مه‌به‌ست.
  • گه‌شه‌پێده‌ری وێب Back-end developer: ئه‌ركی ئه‌م كه‌سانه‌ دروست كردنی پرۆگرامێكی بزۆكه‌ به‌ زمانه‌كانی وه‌ك PHP,ASP,JAVA,RUBY. بو به‌رێوه‌بردنی ناوه‌ڕوكی وێب سایت به‌ شێوه‌یه‌كی بزۆك (dynamic).
  • گه‌شه‌پێده‌ری ته‌واوی وێب Full-Stack developer: ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌موو تواناكانی سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌ واتا له‌م 3 به‌شه‌ توانای باشی هه‌یه‌ UI web designer,Front-end developer ,Back-end developer ده‌توانێت به‌ته‌نیا وێب سایتێك دابڕێژێت و هه‌موو ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات.

هه‌ر به‌شێك و هه‌ر زمانێكیش له‌ وێب چه‌ندین یاسا و بنه‌مای تایبه‌تیان هه‌یه‌،له‌ ئێستادا باسیان ناكه‌ین دواتر هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو باسی یه‌ك یه‌كیان ده‌كه‌ین.

سود وه‌رگرتن له‌ هه‌نگاو بو فێربونی وێب داڕشتن :

له‌ هه‌نگاو ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو و بنچینه‌ی وێب داڕشتن و دیزاینه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وانه‌ و فێركاری به‌ ڤیدیۆ و نووسین.ده‌توانن سود له‌ كه‌ناڵی هه‌نگاو له‌ یوتیوب وه‌ربگرن.

ناوه‌ڕه‌كی وێب سایت :

1-دیزایب UI design: ده‌توانن سود له‌م به‌شه‌ وه‌ربگرن بو فێربونی گرافیك و دیزاین كردنی لۆگۆ (logo) بانێر (banner) و وێب سایت به‌ گشتی.

2 –  Front-End : هه‌روه‌ها فێری دروست كردنی په‌ڕه‌گه‌ی وێب (webpage) و زمانه‌كانی HTML5,CSS3,JAVASCRIPT و فریموركه‌كانی  jQuery,Bootsrap 4 css . ستایل بزۆكی Sass ببن.

3 –  Back-End : وانه‌كانی پرۆگرامنوسی وێب وه‌ك زمانی PHP هه‌روه‌ها MySQL بو داتابه‌یسی وێب سایت.

4 – داگرتن Downloads : داگرتنی پرۆگرامی پێویست بو دیزاین كردن و پرۆگرامی نوسینی و كۆد هه‌روه‌ها سكریپتی به‌سود.

5- ووردپرێس : وانه‌ و فێركاریه‌كنی سیسته‌می بزۆكی وورپرێس.

6 – ڕووكار Theme: داگرتنی ڕووكار و  فێربونی دروست كردنی ڕووكاری HTML و ووردپرێس.

7 –  پێوه‌كراوه‌ Plugin: پێوه‌كراوه‌ی به‌سودی وورپڕێس و jQuery و سیسته‌م بزۆكی تر.

8 – سێئو SEO : وانه‌كانی فێربونی سێئو باشتر index كردنی وێب سایت له‌ بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان.

9 – خۆپاراستن  Security:له‌م به‌شه‌ بابه‌ت و وانه‌كانی خۆپاراستن له‌ هه‌ككی وێ سایت و به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن.

ئامانجی هه‌نگاو:

ئێمه‌ هه‌نگاومان دروست كرد بو ئه‌وه‌ خزمه‌تێك بگه‌ینین به‌ وێبی كوردی و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری فێربونی دیزاین و وێب داڕشتنن.
له‌ هه‌نگاو فێری دروست كردنی ڕووكار و وێب سایتی سه‌رده‌میانه‌ و هه‌ستیار (Responsive) ده‌بن.

ئامانجی ئێمه‌ فێربون و گه‌یاندنی زانیاریه‌كانه‌ بو ئێوه‌ی خوشه‌ویست،بو ئه‌وه‌ی بتوانن فێری دیزاین و وێب داڕشتن و پرۆگرام نووسی ببن به‌ شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان به‌ زمانی شیرینی كوردی.
هیوادارین بتوانین به‌ پاڵپشتی ئێوه‌ به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ و سه‌ركه‌وتن بو هه‌موو لاییه‌ك.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

five × 5 =