داگرتن و ناساندنی Adobe Brackets بو گه‌شه‌پێده‌رانی وێب

پرۆگرامی adobe brackets

 

براكێت به‌رنامه‌یه‌كی سه‌رچاوه‌ كراوه‌ی (open source) ده‌ستكاریكه‌ری كۆده‌.به‌رهه‌می كۆمپانیای (Adobe)ه‌،ساده‌ و پێشكه‌وتووه‌ به‌ زمانی Javascript دروست كراوه‌،زۆر له‌ كات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بو گه‌شه‌پێده‌ران به‌هوی نووسینی خێرای كۆده‌كان و پێوه‌كراوه‌ی به‌سود و هه‌بوونی كۆدی ئاماده‌كراو (snippet).پشتیوانی زیاتر له‌ 38 زمانی پرۆگرام نوسین و وێب داڕشتن ده‌كات وه‌ك (php,c++,javascript,html,css)..هتد.یه‌كێك له‌ توانا گرینگه‌كانی (Live preview) پیشاندانی ڕاسته‌وخۆه‌ واتا ده‌توانن له‌ هه‌مان كاتی نووسینی كۆده‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینن له‌ وێبگه‌ر (web browser) بێ ئه‌وه‌ په‌ڕه‌گه‌كه‌ (refresh) بكه‌ی.پێشنیار ئه‌كه‌م تاقی بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت بو تازه‌كاره‌كان چونكه‌ یارمه‌تیێكی باش ده‌دات بو زیاتر تێگه‌یشتن له‌ دیزاین كردن و داڕشتنی په‌ڕه‌گه‌ی وێب.

تواناكانی براكێت:

پێوه‌كراوه‌ Plugin: گه‌لێك پێوه‌كراوه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن بی زیاد بكه‌ن باسی باوترینیان ئه‌كه‌ین.

پیشاندانی ڕاسته‌وخۆ Live preview: ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ توانا هه‌ره‌ به‌سوده‌كانی براكێت،به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخو له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانن كۆد بنوسن و گۆرانكاریه‌كان له‌ وێبگه‌ڕ browserببینن.

ده‌ستكاریكه‌ری ناوخۆ Inline editor: ده‌توانن كۆده‌كانی كلاسێكی CSS له‌ په‌ڕه‌گه‌یێكی HTML ده‌ستكاری بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌ی CSS بكه‌نه‌وه‌.

پشتیوانی له‌ ستایله‌ بزۆكه‌كانPreprocessor: پشتیوانیه‌كی باش له‌ ستایله‌ بزۆكه‌كانی Sass یاخود Scss و Lessده‌كات.

ڕووكار Theme : پشتیوانی له‌ ڕووكار ده‌كات بۆ شێواز و پیشاندانی كۆده‌كان.

Snippet : كۆدی پێویستی ئاماده‌كراو.

 

باوترین پێوه‌كراوه‌كانی و داگرتن:

Emmet: خێراكردنی نوسینی كۆده‌كانی HTML و CSS

Beautify: پێدانی شێوازێكی ڕێك و جوان به‌ كۆده‌كانی JAVASCRIPT و HTML و CSS.

File Icons: زیادكردنی ئایكۆن به‌ فایله‌كانی ناو براكێت.

Autoprefixer: زیادكردنی پێشگر بو كۆده‌كانی CSS ئه‌گه‌ر كۆده‌كان پاشگریان پێویست بێت بو پشتیوانی له‌ هه‌موو وێبگه‌ره‌كان.بو نمونه‌ پاشگری -moz- و -webkit- …هتد.

W3C Validation: پشكنینی هه‌ڵه‌ و دروست كۆده‌كانی HTML.

 

داگرتن بو سیسته‌می ویندۆز:

داگرتن MS Brackets 1.10

داگرتن بو سیسته‌می ماكینتۆش:

داگرتن Brackets 1.10

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

17 − 17 =