وانه‌ی یه‌كه‌م – HTML چییه‌؟

HTML چییه‌ ؟

HTML كورتكراوه‌ی Hypertext Markup Language.زمانی نیشانەکردنی دەقه‌،به‌ كاردێت بو دروست كردنی په‌ڕه‌گه‌یێكی وێب (web page).زۆر كه‌س وا تێده‌گه‌ن كه‌ HTML زمانێكی پرۆگرام نووسیه‌،به‌ڵام HTML زمانێكه‌ ته‌نیا بو دروست كردنی په‌ڕه‌گه‌ی وێب به‌كاردێت بو پیشاندانی داتا له‌ وێبگه‌ر بو نمونه‌ پیشاندانی وێنه‌ ، ده‌ق،ڤیدیۆ،به‌سته‌ر….هتد.هه‌ر جورێك له‌ داتاكان تاگ یاخود پێكهاته‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ بو پیشاندانی داتاكه‌.بو نمونه‌ بو پیشاندانی په‌ره‌گرافێك یان بڕگه‌،پێویسته‌ پێكهاته‌ی <p> به‌كار بێنین.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا باسی HTML ده‌كه‌م ،هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی كورت باس ده‌كه‌م.كوالێتی ده‌نگ زۆر باش نیه‌.ببورن.

جیاوازی نێوان HTML و زمانه‌كانی پرۆگرام نووسی وه‌ك PHP,RUBY,ASP..هتد ؟

HTML زمانێكی بزۆك نیه‌ (static)، به‌ڵام PHP زمانێكی بزۆكه‌ (dynamic).

پێشتر گوتمان HTML به‌كاردێت بو پیشاندانی داتا له‌ وێبگه‌ر.كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بنووسین له‌ په‌ڕه‌گه‌یێكی HTML به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ وێبگه‌ر، بو نمونه‌ ئه‌گه‌ر بنووسین 2 + 2 له‌ وێبگه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.واتا 2 + 2 پیشان ئه‌درێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ PHP بنوسین 2 + 2 ئه‌وا ئه‌مه‌ وه‌ك ڕسته‌یه‌كی بیركاری كۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌واته‌ ئه‌نجامی ئه‌كاته‌ 4 به‌ڵام بو پیشاندانی ئه‌نجامه‌كه‌ پێویستی به‌ زمانی HTML بو ئه‌وه‌ی له‌ وێبگه‌ر پیشان بدرێت.كه‌واته‌ هه‌موو زمانه‌كانی پرۆگرام نووسین بو پیشاندانی ئه‌نجامی داتاكان له‌ بنه‌ڕه‌ت دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زمانی HTML بو ئه‌وه‌ی له‌ وێبگه‌ر پیشان بدرێت.

له‌ زمانی پرۆگرام نووسی،ئێمه‌ زیاتر باسی PHPده‌كه‌ین.چونكه‌ فێربون و تێگه‌یشتن لێی ئاسانتره‌ له‌ زمانه‌كانی تر.

ئه‌گه‌ر خوازیاری فێربوونی دروست كردنی وێب سایت بیت یاخود فێربوونی زمانی پرۆگرام نووسی وێب وه‌ك PHP بیت،پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تا فێری زمانیHTML ببیت.كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر به‌گشتی له‌ وێب تێگه‌یشتبیت ئه‌وا HTML یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بو فێربونی وێب داڕشتن.

 

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌م به‌سته‌ره‌ له‌ كه‌ناڵی هه‌نگاو له‌ youtube ته‌ماشای وانه‌كانی بكه‌ن.بو به‌شداربون له‌ وانه‌كان و سود وه‌رگرتن له‌ ڤیدیۆیه‌كان, subscribe ی كه‌ناڵه‌كه‌مان به‌كه‌ن.

هه‌موو پێكهاته‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی HTML به‌ بچوكی واته‌ small بنووسن،بو جوانی كۆده‌كان و زیادكردنی توانای خوێندنه‌وه‌ی كۆده‌كان.

كۆده‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌ڕه‌گه‌یێكی HTML

<!DOCTYPE html>
<html>
<head>
    <title>Hengaaw</title>
</head>
<body>
    
</body>
</html>

كۆده‌كانی هه‌ر وانه‌یێك له‌ بابه‌تی تایبه‌ت به وانه‌كه‌ له‌ هه‌نگاو داده‌نێین.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

2 × three =