گەورەترین ئاراستەی لوگو دیزاین لە ساڵی 2017 دا (5 نمونە)

5 نمونەی گەوەرەترین ئاراستەی لوگو دیزاین لە ساڵی 2017 دا

گرافیک دیزاین بە گشتی و هەروەها لوگو دیزاین لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا گوڕانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئێستا دیزاین ڕووی لە سادەیی و یەکپارچەیی هەروەها دیزاینی تەخت (Material Design) کردووە. لە دوو ساڵی ڕابردوو دا چەندین کومپانیاو پلاتفورمی بەناوبانگ لوگو و نیشانەیان گوڕی بۆ شێوازی تازە باو. یەکێک لە بەرچاوترینەکان کومپانیای گوگل بوو کە لە کوتایی ساڵی 2015 لوگو کۆنەکەی گوڕی بۆ لوگویەکی سادەتر بە نەهێشتنی لێوارە زیادەکانی سەرەتاو کوتایی پیتەکان. واتە تایپفەیسی Sans-Serifی بەکارهێنا.

 

5 نمونە لە گەورەترین گوڕانکارییەکان کە ئاراستەی لوگو دیزاین نیشان دەدەن:

  1. فانتا Fanta

لوگوی نوێی فانتا جیاوازی زۆری هەیە لەگەل لوگو کۆنەکەی. وەک دەبینن لە وێنەکەدا، نووسینەکەی بووەتە Capital و بە شێوازێک دیزاین کراوە کە لەگەڵ کەسایەتی بڕاندەکە بگونجێت.

پێشتر:

ئێستا:

 

  1. کالڤین کلێین Kalvin Klein

کومپانیای CKی ئەمریکی بۆ جل و بەرگ و مۆد لوگوکەی لە ساڵی 2017دا گوڕی، بەڵام گوڕانکارییەکە تەنها بەکارهێنانی Uppercase  یاخود پیتی کەپیتاڵ بوو کە لە لایەن دیزاینەری بەریتانی پیتێر ساڤیل دروست کرا.

پێشتر:

ئێستا:

  1. لایف تایم Lifetime

توڕی میدیایی لایف تیامی ئەمریکی ئەمساڵ لوگوکەی گوڕی بۆ شێوازێکی زۆر سادەتر و فلات هەروەها وەک لوگوکانی پێشتر هەمووی بە Uppercase  نوسراوە.  ئەم لوگووە بۆ کومپانیاکە بە هیچ شێوەیەک مانای میدیا و TV نادات، بەڵام بۆ ئێمەی دیزاینەر ئەوە دەگەیێنێت کە چوون سادەیی لە دیزاین دا باو بووە.

پێشتر:

 

ئێستا:

 

 

لە کوردستان تا ئێستاش دیزاینی سادە و تەخت حەزو ناوبانگی ئەوەندەی نییە. خەلک زیاتر حەزی لە دیزاینی ئاڵۆز و پاشکەوتووە، بۆیە زۆر جار کار کردن لەگەڵ خەلکی ناوخوویی ئاسان نییە و پێویستە زۆر بە باشی بزانیت و ئاگادار بیت چییان دەوێ پێش ئەوەی بۆیان دەست بە دیزاین بکەیت. نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لە هەموو شوێنێک و بۆ هەموو دیزاینەرێک تێگەیشتن لە خزمەتوەرگر یاخود ئەو کەسەی کاری بۆ دەکەیت زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لە ئیشەکەتدا.

 

  1. زانکوی ئێمیلی کار بۆ هونەر و دیزاین Emily Carr University

لوگوی زانکوی ئێمیلی کار کە لە چەند بازنەیەکی تێکەڵاو پێکهاتبوو، ئەمساڵ گۆڕا بۆ لوگویەکی ڕەنگاوڕەنگ بەڵام سادە. نووسینەکەشی هەمووی بووەتە پیتی کەپیتاڵ Uppercase.

پێشتر:

ئێستا:

  1. سەفرۆن Saffron

Saffron کومپانیایەکی ئەمریکی یە بۆ ڕاوێژکاری و خزمەتگوزاری بڕاندینگ.
بەپێی کومپانیاکە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ئەم لوگویە تایپوگرافییە، هەروەها دروست کردنی کەسایەتی بۆ کومپانیاکە. وەک هەموو لوگوکانی پێشتر، سەفرۆنیش پیتی گەورەیان Uppercase بەکارهێناوە.

 

پێشتر:

ئێستا:

نمونەی زیاتر هەیە کە لەم چەند مانگەی ساڵی 2017 لوگوی کۆنەکەیان گۆڕیوە بۆ لوگویەکی سادەتر و بەکار‌هێنانی ووشەی گەورەو کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە لوگودا. لە چەند مانگی داهاتوودا شایەتی چەندین گوڕانکاری تر دەبین لە لوگو و دیزاینی کومپانیا ناودارەکان. لە کوردستانیش بەرە بەرە زیاد دەبێ، بەڵام وەک هەمیشە ئێمە تەنها بەکاربەرین، داهێنەر نین. بۆیە هەنگاومان دانا تا داهێنەرمان هەبێت و هەنگاوێک لەپێش بین لە بەشە جیاجیاکانی دیزاین و وێب و پروگرام نووسین.

 

 

هەندێ لە گۆڕانکارییەکانی پێشووتر لە لوگوی کومپانیا ناودارەکان:

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

sixteen + 7 =