وانه‌ی سێیه‌م – پێكهاته‌ و یاساكانی HTML

پێكهاته‌ و یاساكانی HTML:

له‌م وانه‌یه‌دا فێرده‌بی پێكهاته‌ Tags و   تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی(Attrbibutes)  HTML چین. هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باسی یاساكانی HTML ده‌كه‌ین.

 

 

پێكهاته‌كانی و یاساكانی  HTML :

هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی HTML به‌ نیشانه‌ی بچوكتر (  >  ) له‌ زمانی ئینگلیزی ده‌ست پێ ئه‌كرێت،دواتر ناوی تاگه‌كه‌ ئه‌نووسرێت وه‌ به‌ نیشانه‌ی گه‌وره‌تر (  <  ) له‌ زمانی ئینگلیزی دا كوتایی دێت.كه‌واته‌ ده‌ست پێكردنی تاگێك به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌بێت.

<tagename>

هه‌روه‌ها هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ( تاگ ) كه‌ كرایه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌بێت دابخرێت به‌ هه‌مان شێوه‌ی ده‌ست پێكردنی تاگ ته‌نیا یه‌ك سلاش ( / ) له‌ دوای نیشانی ( > ) دێت.به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

</tagname>

ناوه‌ڕۆكی تاگه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو تاگ ئه‌نووسرێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

<tagename> ناوه‌ڕوكی تاگ  </tagname>

بو نمونه‌ بو دروست كردنی سه‌ردێرێك به‌ هوی تاگی H3 :

<h3> سه‌ردێر </h3>

په‌ڕه‌یه‌كی ئاسایی HTML:

<DOCTYPE html>
<html>
<head>
        <title> ناوی په‌ڕه‌ </title>
</head>
<body>
<p> ئه‌مه‌ ته‌نیا پاراگرافێكه‌ </p>
</body>
</html>

یه‌كه‌م كۆد <!DOCTYPE html> ئه‌م كۆده‌ پێناسه‌ی وه‌شانی HTML ده‌كات.ئه‌م كۆده‌ به‌ وێبگه‌ڕ ئه‌لێت ئه‌م په‌ڕه‌گه‌یه‌ وه‌شانی 5 له‌ HTML به‌كاردێنێت.

<html> ئه‌م تاگه‌ پێناسه‌ی هه‌موو په‌ڕه‌كه‌ ئه‌كات تاگه‌كانی تر هه‌موو له‌ناو ئه‌م تاگه‌ن.ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی له‌ كۆتایی په‌ڕه‌كه‌ تاگه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ داخراوه‌ </html> .

<head> زانیاری ده‌رباره‌ی په‌ڕگه‌ی HTML له‌ ناو ئه‌م تاگه‌ ئه‌نوسرێت یاخو به‌ستنی ستایل یاخود فایلێكی CSS له‌ ناو تاگی head ئه‌نووسرێت.به‌ كورتی تاگی <head> مێتا داتایه‌ (metadata) واته‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زانیاری .دواتر له‌ وانه‌كانی داهاتوو زیاتر باسی ده‌كه‌ین.هه‌روه‌ها تاگێك به‌ ناوی title له‌ناوه‌،ئه‌م تاگه‌ ئه‌و نووسینه‌ی له‌ نێوان نووسراوه‌ له‌ تابی ( Tab ) وێبگه‌ر پیشان ئه‌دات.هه‌روه‌ها له‌ بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان وه‌ك google,yahoo..هتد وه‌ك ناوی په‌ڕه‌كه‌ پیشان ده‌درێت.

له‌بیر مه‌كه‌ هه‌موو تاگه‌كان دابخه‌.

پێكهاته‌ به‌تاڵه‌كان (empty tags):

هه‌ندێك تاگی HTML هه‌ن كه‌ تاگی داخستنیان نیه‌ وه‌ هیچ ناوه‌ڕۆكیان نیه‌ وه‌ك تاگی <br> و <hr> .پێیان ده‌ڵێن تاگی به‌تاڵ،كه‌ تاگی <br> هێلێكی نوێی به‌تاڵ دروست ده‌كات وه‌ <hr> هێلێكی نوێی ئاسویی به‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش دروست ده‌كات.

ده‌توانن تاگه‌ به‌تاڵه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دابخه‌ن:

<br />
<hr />

<body> ناوه‌ڕوكی په‌ڕه‌گه‌ واته‌  نووسین و وێنه‌وه‌ و ده‌نگ و ڤیدیۆ هه‌ر شتێك كه‌ ده‌ته‌وێت له‌ وێبگه‌ر پشان بدرێت له‌ ناو ئه‌م تاگه‌ ئه‌نووسرێت.واته‌ تاگی body گیانی په‌ڕه‌گه‌ی HTML.

زمانی HTML هه‌ستیار نیه‌ (case-insensitive) واته‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان <P> و  <p> نیه‌.به‌ڵام بو ڕێك و پێكی و جوانی كۆده‌كان پێشنیار ئه‌كه‌ین به‌ بچوكی lowercase بنووسن.

زمانی HTML چه‌ندین یاسای هه‌یه‌ بو نووسینی تاگه‌كان هه‌یه‌.هه‌روه‌ها نووسینی تاگێك له‌ ناو تاگێكی تر كه‌ پێی ئه‌لێن ( nested elements ) پێكهاته‌كان له‌ناو یه‌كتر.واته‌ ده‌توانن چه‌ند تاگ كه‌ پێیان ئه‌لێن inline-element  واته‌ پێكهاته‌ی ناوخو بنووسن كه‌ ئه‌میش یاسای هه‌یه‌. زمانی HTML وه‌كو زمانه‌كانی پرۆگرام نووسی هه‌ڵه‌ پیشان نادات و په‌ڕه‌گه‌كه‌ له‌ كار ناوه‌ستێت،به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ڵه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ ته‌واوی شێوازی په‌ڕه‌گه‌  تێك بدات یاخود ناڕێكی بكات.بویه‌ پێویسته‌ یاساكانی HTML جێ به‌جێ بكه‌ین.له‌ ڤیدیۆی سه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی یاساكان ۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كان ده‌كه‌م ده‌توانن به‌ ڤیدیۆ ببینین.هه‌روه‌ها ده‌توانن سود له‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ یوتیوب وه‌ربگرن.

 

 

 

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

twelve + 16 =