وانه‌ی چواره‌م – سه‌ردێره‌كان و پاراگراف.

سه‌ردێره‌كان و پاراگراف:

له‌م وانه‌یه‌دا باسی سه‌ردێره‌كان و پاراگراف ده‌كه‌م،هه‌روه‌ها باسی هه‌ندێ تاگی تر وه‌ك
و
و
ده‌كه‌م.

سه‌ردێره‌كان HTML Headings:

سه‌ردێره‌كان له‌ HTML پێناسه‌ ده‌كرێن به‌ تاگه‌كانی
تا

له‌هه‌موو سه‌ردێره‌كان گرینگتره‌،واته‌ سه‌ردێری سه‌ره‌كیه‌.ته‌نها یه‌كجار به‌كاربێنن له‌ په‌ڕه‌یه‌ك.بو سه‌ردێره‌كانی تر
تا
به‌كاربێنن.له‌ ڤیدیۆ زیاتر باسی سه‌ردێره‌كان ئه‌كه‌م.

گرینگی ئه‌م سه‌ردێره‌ له‌ هه‌موو سه‌ردێره‌كانی تر كه‌متره‌.

سه‌ردێری 1

سه‌ردێری 2

سه‌ردێری 3

سه‌ردێری 4

سه‌ردێری 5

سه‌ردێری 6

وێبگه‌ڕه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ هه‌ندێك بوشایی (margin) له‌ پێش و پاشی سه‌ردێره‌كان زیاد ده‌كه‌ن.

سه‌ردێره‌كان گرینگن:

سه‌ردێره‌كان گرینگن چونكه‌ بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان وه‌ك گووگڵ،سه‌ردێره‌كان وه‌ك ناوی بابه‌ته‌كه‌ یان ناوه‌ڕۆكی په‌ره‌گه‌ی وێب  (index)ده‌كه‌ن.

سه‌ردێر ته‌نها بو سه‌ردێره‌كان به‌كار بهێنه‌.به‌كارمه‌هێنه‌ بو توخ یان گه‌وره كردنی نووسین.

هێڵی ئاسویی Horizontal Rules:

تاگی
هێلێكی ئاسویی دروست ده‌كات.به‌كاردێت بو دروست كردنی هێلێكی نوێ و جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕوك.

سه‌ردێری 1

سه‌ردێری 2

پاڕاگرافه‌كان HTML Paragraphs:

به‌كاردێت بو نووسینی په‌ڕه‌گرافێك.له‌هه‌ر ئامێرێك به‌ شێوازێك پیشان ده‌درێت واته‌ ناتوانی دڵنیا بیت كه‌ HTML چون په‌ڕه‌گرافێك پیشان ده‌دات.له‌ ئامێری بچوك وه‌ك موبایل پیشاندانی و قه‌باره‌ی جیاوازه‌.له‌ په‌ڕه‌گرافێك هه‌ر چه‌ند بوشایی (space) دروست بكه‌یت،ئه‌وا وێبگه‌ره‌كان هه‌مووی لاده‌به‌ن ته‌نها یه‌ك بوشایی ده‌هێلنه‌وه‌.

هه‌نگاو بو فێربوونی وێب داڕشتن      له‌ هه‌نگاو فێری دیزاین و گرافیك و وێب داڕشتن و ووردپرێس ببه‌.   هه‌نگاو فێری دیزاینی پێشكه‌وتووت ده‌كات.   دروست كردنی ڕووكاری هه‌ستیار و جوان.

</ br> هێلێكی نوێ دروست ده‌كات له‌ناو هه‌ر تاگێك. واته‌ Break Line .هه‌ر نووسینێك له‌دوای ئه‌چێته‌ هێلێكی نوێ.

هه‌نگاو   </ br>   بو فێربونی وێب داڕشتن و دیزاین و پرۆگرام نووسی

ئه‌م تاگه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌روه‌ك چون له‌ ناوی ئه‌نوسرێت،به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ وێبگه‌ر پیشان ده‌درێت.بو نمونه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند بوشایی دروست بكه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی،له‌ وێبگه‌ر هه‌موو بوشاییه‌كان پیشان ئه‌درێت یاخود هه‌ژمار ئه‌كرێت.زیاتر به‌كار دێت بو پیشاندانی كۆد یان كۆدی زمانه‌كانی تری پرۆگرام نووسی.ئێمه‌ له‌ هه‌نگاو سود له‌م تاگه‌ وه‌رده‌گرین بو پیشاندانی كۆده‌كانمان وه‌ك له‌م بابه‌ته‌ كۆده‌كان ده‌بینن.

هه‌نگاو
بو فێربونی وێب    داڕشتن و
دیزاین و    پرۆگرام نووسی

وێبگه‌ڕه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ هه‌ندێك بوشایی (margin) له‌ پێش و پاشی پاڕاگرافه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ten + three =