بەشی دووەم: جیاوازی وێنەی Raster و Vector

وشە سەرەکییەکانی گرافیک دیزاین:

لەم زنجیرە بابەتانە باسی مانای وشەکان ناکەین، مەبەستمان وشەو مانا نییە. بەڵکو باسی کارایی، توانا، جیاوازی و هەروەها پێناسەی هەندێک لە بنەماکانی گرافیک دەکەین. ئەو شتانەی کە دەبێت هەموو دیزاینەرێک بیان زانێت.  لە بەشی یەکەم دا باسی جیاوازی و چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕەنگەکانی CMYK و RGB مان کرد. لە بەشی دووەمیش هەروەک لە خوارەوە دیارە باسی جیاوازی وێنەی Raster و Vector دەکەین.

 

بەشی دووەم: جیاوازی وێنەی Raster و Vector

Raster و Vector دوو شەی تری گرنگن لە دیزاین دا کە پێویستە دیزاینەر بزانێت چین و جیاوازییان چییە.

Raster Images

(هەندێ جار بە bitmap ناسراوە) لە هەزارەها پیکسل دروست کراون کە ڕەنگ و شێوازی وێنەکە پیشان دەدەن. Photoshop ناسراوترین و باوترین بەرنامەی دەسکاری وێنەی Rasterـه، کە بەهۆیەوە دەتوانین ڕەنگ و پێکهاتەکانی تری پیکسلەکان دەسکاری بکەین. وێنەکان لە ژمارەیەک پیکسل پێکهاتوون، بۆیە دەسکاری کردنی ئەندازەی وێنە بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەکاتە سەر کوالیتی وێنەکە. زۆر جار وێنەیەک لەسەر شاشەی موبایل ساف و بە کوالیتی دیارە بەڵام کە لەسەر شاشەیەکی گەورە تەماشای دەکەین، یان کاتێک نزیکی دەکەینەوە دەبینین کوالیتییەکەی وەک خۆی نییە. ئەم جۆرە وێنەیە بۆ چاپ کردن پێویستە “300dpi” بێت.

 

بۆ زانین و دروست بەکارهێنانی (DPI (dots per inch چاوەڕێی بەشی چوارەم بن.

 

Vector Images

وێنەی ڤێکتور (بۆ نمونە ئەوانەی بە بەرنامەی Adobe Illustrator دروست دەکرێن) لە ژمارەیەک پوینت (خاڵ) پێک دێن. ئەو خاڵانە Paths (ڕێچکە) بەیەک دەگەیێنن بۆ دروست کردنی شێوە (Shape). هەروەها شێوەکان ڕەنگ دەکرێن و دەتوانرێ بچوک و گەورە بکرێن بۆ هەر ئەندازەیەک بێ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر کوالیتی وێنەکە بۆیە پێی دەڵێن Scalable. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، Illustrator زۆر پێشکەوتووەو گرافیکی ڤێکتوری زۆر بەرەو پێش بردووە و ئاڵوزی کردووە. بەشێوەیەک کە ئێستا دەتوانین gradient و شێوەی تێکەڵ و ئاڵوز پر لە وردەکای دروست بکەین. گرافیکی ڤێکتور، چونکە توانای گەورەو بچوک بوونەوەیان هەیە بە بێ تێکچوون. بۆیە زیاتر بەکاردێت بۆ دروست کردنی لوگو، نیگار، زەخرەفە، ماندالا، پۆستەر، بیڵبۆرد، بروشەر، پاکێج و کارتوونی کاڵا و سەرچاوەکانی تری پرینت و وێب.

 

 

نمونەیەک لە وێنەی ڤێکتور کە بە Illustrator دروست کراوە.

 vector art by Aram Mebashar

لەوانەیە دیزاینەرێکی باش بیت و ئیشەکەت جوان بێت لەڕوی هونەرییەوە، بەڵام کارەکانت وەک خۆیان نەمێنن لە کاتی چاپ کردن یان بەکارهێنان لە وێب. بۆیە زۆر گرنگە چۆنیەتی ڕێکخستنی پرۆژە بزانین جا چ لە بەرنامەی Photoshop یان Illustrator یانیش هەر بەرنامەیەکی تر بێت. لە سەرەتاوە پێویستە ڕەنگی دروست هەڵبژێرین CMYK یان RGB، پێویستە بزانین DPI و PPI چین و چۆن بەکاردەهێنرێن. هەروەها لە کوتایی دا جۆری فایلەکەمان چی بێت لە کاتی Save یان Export کردن. بۆ ئەوەی دیزاینەکە کوالیتییەکەی لە دەست نەدات.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

18 − 18 =