بەشی سێ یەم: File formats جۆری فایل بۆ پرینت و وێب

بەشی سێ یەم: File formats جۆری فایل بۆ پرینت و وێب

ئەم بەشە کومەڵێک وشەی گرنگ لە خۆ دەگرێت کە جۆری فایلەکانن. ئەگەر دیزاینەریش نەبیت لەوانەیە زۆربەیان بناسیتەوە. زۆر جار پرسیارم لێ کراوە بۆچی لە دوای  Save کردنی وێنەکان کوالیتی یان کەم دەبێتەوە؟ یان بۆچی ڕەنگی چاپ کراو وەک ڕەنگی سەر شاشە نییە؟ ئەمە دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە لە گرنگترینیان دروست بەکارهێنانی ڕەنگ و ئەندازە و PPI (واتە Dots Per Inch کە لە بەشی چوارەمی ئەم زنجیرە بابەتانە باس دەکەین) و هەروەها جۆری فایل.

فایلەکان بەسەر دوو جۆری وێنەدا (Vector و Raster) دابەش دەکەین.

(بۆ زانینی جیاوازی ئەم دوو جۆرە لێرە کلیک بکە)

 

Vector

EPS

کورتکراوەی Encapsulated PostScript فایلێکی ڤێکتورە کە لە دەرەوەی بەرنامەی Illustratorیش دەکرێتەوە.

 

Ai

فایلی تایبەت بە Illustratorـه، بە بەرنامەی CorelDrawیش دەکرێتەوە.

 

PDF

کورتکراوەی Portable Document Format، یەکێکە لە بەهێزترین جۆری فایل بۆ نووسین و وێنەی ڤێکتور و هەروەها بۆ چاپ کردن.

 

CDR

ئەمەش جۆرێکی تری فایلی ڤێکتورە کە تایبەتە بە Corel Draw.

بەرنامەکانی تری وەک Xara و Serifیش فایلی تایبەت بە خۆیان هەیە.

 

Raster

PNG

کورتکراوەی Portable Network Graphics. یەکێک لە باشترین جۆری فایلێکەکانە بۆ وێنەی Raster کە پشتگیری لە Transparency (ڕوونی) دەکات. مەبەست لە ڕوونی لە وێنەدا شەفافیەتە. واتە کاتێک لوگویەک بەگراوندی نەبێت یان بەشێکی وێنەکە شەفاف بێت.

JPG

هەندێک جار بە JPEG دیارە کورتکراوەی Joint Photographic Expert Groupــه. باشترین جۆری فایلە بۆ وێنەی Raster بۆ پیشاندانی وێنەکان لەسەر وێبگەڕەکان.

TIF

جۆرێکی تری وێنەی Raster بۆ وێنەی کوالیتی بەرز و High-Resolution.

 

GIF

ئەم جۆرە فایلە لە ڕەنگی سادە پێک دێت و توانای پیشاندانی وێنەی ئەنیمەیت کراویان هەیە (وێنەی جولاو). ئەم جۆرەش زۆر باوە لە وێب و لە سوشیال میدیاش ئێستا زۆر بەکاردێت.

 

 

بۆ چاپ کردن پێشنیار دەکەم هەمیشە فایلی PDF بەکاربێنن. بەڵام بۆ وێب هەرسێ جۆری JPG و GIF و PNG بەکاردێنین. یەکەمیان بۆ وێنەی فوتۆگرافی باشترین جۆرە. دووەمیان بۆ وێنەی جۆلاو و هەروەها سێیەمیان بۆ لوگو و ئەو وێنانەی Transparencyـيان تێدایە بەکاردێت.

 

بە کورتی باسی ئەم بابەتەم کردووە. شتێکی ئاسانە و ئەوەی پێویستە بزانن باسم کردووە. ئەگەر پرسیاریشتان هەیە کۆمێنت بکەن، بە خۆشحالییەوە وەڵامتان دەدەینەوە.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ten − seven =