بەشی چوارەم: Image resolution

وشە سەرەکییەکانی گرافیک دیزاین:

بەشی چوارەم: Image resolution

Image Resolution وشەیەکی ترە لە دیزاینی گرافیک دا زۆر بەکاردێت بە تایبەتی لە کاتی کار کردن بە وێنەی Raster.

Resolution بریتییە لە ژمارەی پیکسڵ لە وێنەیەکدا. هەندێک جار بە ئەندازەی بەرزی و پانی وێنە دیاری دەکرێت، وە هەندێک جار بە ژمارەی تەواوی پیسڵەکان لە وێنەیەک دا دیاری دەکرێت. بۆ نمونە، ئەگەر وێنەیەک پانییەکەی 2048 پیکسڵ بێت و بەرزی 1536 پیکسڵ بێت (2048×1536)، ئەوا وێنەکە لە 3,145,728 پیکسڵ پێک هاتووە (3.1 مێگاپیکسڵ). بەرزی و پانی جاران دەکەین، ژمارەی سەرجەم پیکسڵەکانمان بۆ دەردەکەوێت. بۆیە هەرچەند مێگاپیسڵی کامێرا زیاتر بێ، وێنەکەش گەورەتر دەبێت.

 لە کاتی مامەڵە کردن لەگەڵ Image Resolution  دوو کورت کراوەی سەرەکی هەن: DPI و PPI.

هەرچەندە DPI کورتکراوەی dots per inch و PPI کورتکراوەی pixels per inch هەردووکیان ئاماژە بە Resolutionی وێنە دەکەن، بەڵام دوو شتی جیاوازن. PPI ژمارەی پیکسڵی چوارگوشەیە لەسەر شاشەی دیجیتاڵ (زۆربەی زۆری لە نێوان 67 تا 300ـه). لە بەراوردا، DPI کورتکراوەیەکی چاپەمەنییە کە دەگەڕێتەوە بۆ خاڵەکانی جەوهەرە (حوبر) لەسەر بەرگێک یان کاغەزێکی چاپکراو. بە گشتی ژمارەی خاڵەکان چەند زیاتر بن، کوالیتی وێنەکەش زیاتر دەبێت. بەڵام ستانداردی چاپ کردنی وێنە 300 خاڵە لە ئینجێک دا (300 DPI). بۆیە بۆ چاپ کردنی وێنەیەک بە کوالیتی بەرز 300 DPI پێشنیار دەکرێت. هەروەها بۆ وێب 72 PPI گونجاوە.

لەبیر مەکەن کە Resolution تەنها بۆ وێنەی (Raster Bitmap) بەکاردێت، بۆ Vector بەکار ناهێت. وێنەی Vector بە پیکسڵ کار ناکات. جیاوازی نێوان وێنەی Raster و Vector لەم بەستەرە بخوێنەوە.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

5 × 1 =