٣ لە باشترین فرەیمۆركی پی اچ پی بۆ سالی ٢٠١٧

فرەیمۆرك یان پرۆگراموچکە چیە؟

سەرەتا دەمەوێ لە وە دەست پێ بکەم کە فرەیمۆرک یان پرۆگراموچکە چیە؟ فرەیمۆرکی پی اچ پی پلاتفۆرمێکە کە رێگەمان پێدەدات بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی وێب (web applications). یان بەشێوەیەکی تر هەیکەلێکی ئامادەکراوە کە کاتێکی زۆرمان بۆ دەگێرێتەوە بە دووبارەنەکردنەوەی هەمان کۆد کە پێویستیمان پێیە بۆ هەر پرۆژەیەک کە دەمانەوێت دروستی بکەین! کە واتە ئەگەر فرەیمۆرك نەبێت دروستکردنی پرۆگرامەکانی وێب یان دروستکردنی وێبسایتیش ئاسان نابێت، کۆدە سەرەتاییەکان دووبارە دەبێتەوە ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت.

باشترین فرەیمۆرکی پی اچ پی:

١-Laravel

فرەیمۆرکی پی اچ پی نوێ نیە بەڵام یەکێك لە فرەیمۆرکە هەرە نوێیەکان لاراڤێلە کە توانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا پێشەنگی لە فرەیمۆرکەکانی دیکە وەربگرێت.

من خۆم ئەم فرەیمۆرکە بەکاردەهێنم زۆر لێی رازیم چونکە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە وە زۆر بەشێوەیەکی پێشکەوتوانە دروستکراوە، وە بەردەوام نوێ دەکرێتوە، بە دلنیاییەوە هەرنوێکردنەوەیەك شتی نوێ و باشتری لەگەلە کە یارمەتی مان دەدات لە دروستکردنی پرۆژەکانماندا.

ئەم چارتەی خوارەوە بەناوبانگی و بەربلاوی فرەیمۆرکەکە پیشان دەدات لە لایەن بەکارهێنەران:

٢-CodeIgniter

یەكێكی تر لە فرەیمۆرکە بەناوبانگەکانی زمانی پی اچ پی کۆداگنیتەرە، کە بە شێوەی MVC کاردەکات واتە بەشێوەیەك کاردەکات کە بەشی دیزاین جیا بکاتەوە لە بەشی کۆد وە لۆجیکی پرۆگرامەکە.

٣-  Symfony 2

سیمفونی بە MVC دەناسرێتەوە لەکاتێکا فرەیمۆرکەکانی دی هەولدەدەن رەچاوی بکەن، ئەم فرەیمۆرکە وادەکات کە کۆدەکان زۆر بەرێك و پێکی بنوسرێن وە ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی هەلەکان لەکۆدەکانت.

لەکۆتایدا دەمەوێت بلێم کە زۆرێك لە فرەیمۆرکەکانی دی هەن کە نەم توانی باسی هەموویان بکەم، وە هەلبژاردنی هەریەك لە فرەیمۆرکەکان دەتوانێت یارمەتی دەرێکی باش بێت بۆ توو بەلام دەگەرێتەوە سەر خوت و سەلیقەکەت کە کامیان هەلدەبژێریت.

لێدوانه‌كان

لێدوانه‌كان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

six − 5 =